قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانی کۆبوویەوە
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ، ستایشی ھەوڵەکانی لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانیم کرد لەپای کار و چالاکییەکانیان بۆ پاراستنی ئارامی و دەستگیرکردنی تاوانبار و تۆمەتباران.
دەشڵێت، بۆ ئەمساڵ چاوەڕێی زیاتریان لێ دەکەین؛ بە ھەماھەنگی کردنی نێوانیان و یەکخستنەوەی ھەوڵەکانیان لەپێناو باشتر چەسپاندنی سەقامگیری و پێشگرتن لە ئەنجامدانی تاوان.



