رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران: بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە ٥١٦ خۆپیشاندەر گیانیان لە دەستداوە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا لە ١٦١ شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان ٥١٦ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٧٠ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەر لەو چوارچێوەیەدا نزیکەی ١٩ ھەزار و ٢٠٤ خۆپیشاندەر دەستبەسەرکراون، لەو ژمارەیەشە ٦٨٧ کەسیان خوێندکاری زانکۆ و خوێندنگەکانن.
ھەروەھا بە تۆمەتی"بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەوی” و "شەڕی دژ بە خودا” سزای لەسێدارەدان بەسەر بەشێک لە خۆپیشاندەراندا سەپێنراوە.