رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە درێژەی ھەڵمەتی دەستبەسەرکردنی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، لەماوەی سێ رۆژدا ٣٠ ھاووڵاتی تری جوانڕۆ لەلایەن ئەو ھێزانەوە رفێندراون، لەو ژمارەیەش ناسنامەی ٢١ کەسیان ئاشکرا کراون.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، بەشێکی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و چارەنووسیان ئاشکرا نییە و شوێنی دەستبەسەرکردنیان دیاری نییە، ھیچ زانیارییەکیش لەسەر رەوشی تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.