ئەمڕۆ تەرمی سێ ھاووڵاتییە کوردەکەی پاریس دەگەڕێندرێنەوە بۆ کوردستان
ئاکار
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەمڕۆ لە بەردەم ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە شاری پاریس، رێورەسمی یادکردنەوەی (ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل) ئەو سێ کوردەی لەلایەن ھاووڵاتییەکی فەڕەنسی رەگەزپەرستەوە کوژران بەڕێوەچوو.
ھەروەھا دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە و ئەنجامدانی چەند چالاکییەک، ھاوڕێ و کەسوکاریان لە فەڕەنسا بۆ دوایینجار ماڵئاواییان لێ دەکەن و دوو تەرمیان دەگەڕێندرێنەوە باکوری کوردستان لەوێ بەخاکدەسپێدرێن و تەرمەکەی تریش دەگەڕێندریێتەوە ھەرێمی کوردستان و لە کەمپی مەخموور بەخاکدەسپێردرێت.



