سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر کچەکەی ھوانە دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، سێ کەسی تریان لەسەر دۆسیەی ئەو کچەی کە رۆژی ھەینی رابردوو لە ناوچەی ھوانەی سلێمانی لەلایەن چەند گەنجێکەوە ھێرشیکرایە سەر دەستگیرکردووە و بەوەش ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە ١٩ کەس و سەرجەمیان رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دیارنەمانی کچەکە دەکەن دوورن لە راستییەوە و کچەکە لە پۆلیس سکاڵای لە دژی ئەو کەسانە تۆمار کردووە و وتەی لێوەرگیراوە.
رۆژی ھەینی رابردوو ژمارەیەک گەنج لەکاتی نمایشی ماتۆڕسکیل لە ناوچەی ھوانە ھێرشیانکردە سەر کچێک و رووداوەکەش لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا ھێنا.