یەک ملیار و ٩٨٥ ملیۆن دینار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو لە گوندێکی ھەولێر تەرخان کرا
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیک شاری ھەولێر، حکومەتی ھەرێم رەزامەندیداوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و ٩٨٥ ملیۆن دینار، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاند، رێگریکردن لە لافاو و کەمکردنەوەی زیانەکانی لە شارە جیاجیاکانی کوردستاندا، یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی جیاجیا دەگیرێنەبەر.