بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ماڵە سوتاوەکەی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەو پارانەی ھاوڵاتییەکە کە سوتاون بۆی قەرەبوو دەکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە بەڕێوەبەری گشتی بانکی ھەرێمەوە لە سلێمانی کردوە و ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەکەش جێبەجێ دەکرێت.
قائیمقامی چەمچەماڵ وتیشی، ئەو پارانەی لەماڵەکەدا سوتاون بەشێکیان ٣٥ ملیۆن دینارە کە قەرەبوو دەکرێتەوە و بۆ دۆلارەکەش ھەوڵی بۆ دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، وەک قائیمقامیەتی چەمچەماڵیش کەمپینێکی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ ئەو خێزانە دەستپێدەکەن.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەگەڕەکی ڕزگاری قەزای چەمچەماڵ ماڵی ھاووڵاتییەک سوتا و بەھۆیەوە بڕێکی زۆر پارەشی سووتان.