عەمید ئاسۆ شێخ تەھا بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حەوت تۆمەتباری سەرەکی رووداوی پەلاماردانی کچێک لە گەڕەکی ھوانە دەستگیرکراون و لێکۆلێنەوە و بەداوداچوونیش بۆ رووداوەکە بەردەوامە.

رۆژی پێنج شەممە لە گەڕەکی ھوانە ژمارەیەک گەنج دوور لە رەوشت و ئادابی کۆمەڵایەتی پەلاماری کچێکیانداو ئازاریاندا و گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکە بەخێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.

 رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و داوا لە دامودەزگا ئەمنییەکان کرا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و بکەرانی  پەلامارەکە دەستگیر بکرێن.