لەکۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پرسە ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و ھەماھەنگی نێوان لایەنەسیاسییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی ھەرێم کرد و رایگەیاند، نیەتێکی نیشتمانی ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور. بۆ ئەمەش دەبێت ھەموو لایەنەکان ھاوکار و پشتیوانبن بۆ کۆتاییھێنان بەم کێشەیە و ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەکانمان تاوەکو ھەموومان پێکەوە کار بۆ بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکان بکەین و داھاتوویەکی پرشنگدارتر بونیاد بنێین.