سزای زیندانی بەسەر چوار ھاووڵاتی شاری مھاباددا سەپێندرا
هەژار
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە دانیشتنێکی چەند خولەکیدا، سزای زیندانی چوار ساڵ و نۆ مانگی بەسەر سێ ھاووڵاتی شاری مھاباد سەپاند، بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان.
ھەروەھا، سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەر ھاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مھاباد سەپاند کە لەئێستادا لە زینداندایە، لەکاتێکدا ئەو چوار ھاووڵاتییە لە سەرەتاییترین مافەکانیان وەک گەیشتن بە پارێزەر بێبەشکراون.