ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، دوو رۆژە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بە بەشداری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ھەردوو ناوچەی ھۆل و تەل حمێس لە نۆ میحوەرەوە بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەشدا، ٥٢ تیرۆریست دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا دانیان بە چەندین تاواندا ناوە.

ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەندێک لە تیرۆریستەکان پیلانێکیان ئاشکراکردووە کە بەنیازبوون لە رێوڕەسم و ئاھەنگەکانی تایبەت بە سەری ساڵی نوێ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن. 

ھاوکات ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە راشیگەیاندووە، لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا ھەموو ئەو ناوچانەی ئۆپراسیۆنەکەیان تێدا ئەنجامدراوە، ئارامیان بۆ گەڕاوەتەوە کە پێشتر دانیشتووانەکانیان لەلایەن تیرۆریستانەوە فشاری زۆریان دەکرایە سەر.