لە ھەرێمی کوردستان ٤١ پۆند لە قۆناغی دروستکردن و تەواوبووندان
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاویی و پاڵپشتی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢، ٤١ پۆند لە قۆناغی دروستکردن و تەواوبووندان لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم، بەوەش ژمارەی پۆندەکان دەگاتە ١٥٥ پۆند، بە گشتیش توانای گلدانەوەی ٢٦ ملیۆن و ٩٠٥ ھەزار و ٩٥٨ مەتر سێجا ئاویان ھەیە.
راشیگەیاند، ھەزاران جووتیار لەو پۆندانە سودمەند دەبن بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، دەیان پۆندی دیکەش دیزاینی بۆ کراوە و لە نەخشەسازیدایە، لەکاتێکدا تێچووی خەرجییەکانی دروستکردنی پۆندەکان ٥٥٪ کەمکراوەتەوە.
بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٩، حکومەتی ھەرێم توانای دروستکردنی ١١٨ پۆندی ھەبووە.