ئەو کەسایەتیانە لە نامەکەیاندا کەلە رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاوکراوەتەوە دەڵێن، بە بێ دەستبەرکردنی دادپەروەری راستەقینەو ئازادی، رەوەندی کوردی لە فەرەنساو ئەوروپا ھەرگیز ھەست بە دڵنیایی ناکات.

دووپاتیشدەکەنەوە، گەلی کورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە لە جیھاندا، گەلی کورد کە ژمارەیان ٤٠ ملیۆن کەسە لەدوای جەنگی یەکەمی جیھانییەوە خاکەکەیان داگیرکراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو کردەوە قێزەونەی رۆژی ھەینی رابردوو لە پاریس روویدا، کردەیەکی زۆر گەورەترە لەوەی بەتەنھا کردەوەیەکی رەگەزپەرستانە بێت لەلایەن رەگەزپەرستێکەوە ئەنجامدرابێت بەڵکو رەھەندی کێشەکە زۆر لەوە گەورەترە.

ئەو کەسایەتیانە لە نامەکەیاندا داوا لە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا و ئەوروپا دەکەن ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ ھەواڵگری تورکیا لە پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی رابگرن و پارێزگاری ئەو ناوچانەی کوردی تێدایە بەھێزتر بکەن.