سەرۆک بافڵ پەیامێکی لەبارەی تاپۆکردنی زەوی و خانووی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ەوە خوشک و برا ئێزدییەکان لەو زەوی و موڵک و خانووانەی شەنگال نیشتەجێن و لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاوەوە لێی بێبەش کرابوون.
راشیگەیاند، ئەو ڕێوشوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکھێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ھەنگاوە بەشێوەیەکی کارا یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی ماف بۆ ئێزدییەکان و ھەڵگرتنی ئەو زوڵمەی کە چەندین ساڵە لە سەریانە، ھەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.