ھەسەدە ھێزەکانی بۆ وەڵامدانەوەی داعش خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ئایار
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
فەرھاد شامی وتەبێژی ھەسەدە رایگەیاند، دۆخی ئامادەباشییان بۆ ھێزەکانیان راگەیاندووە و ھێزە ئەمنییەکانیش ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
وتیشی، زانیارییان ھەیە کە رەنگە داعش لەکاتی پشووەکانی سەری ساڵدا، پەلاماری تیرۆریستی لە شارەکانی رەققە و حەسەکە و قامیشلۆ ئەنجامبدات، چونکە سەرکردەی نوێی داعش دەیەوێت جەخت لە بوونی گروپەکە بکاتەوە.
دوای ئەوەی داعش لە شاری رەققە پەلاماری ناوەندێکی ھێزەکانی ئاسایشیدا لە نزیک گرتووخانەیەکی تایبەت بە تیرۆریستانی گروپەکە، باری نائاسایی لە شارەکە راگەیەندرا، روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستیکردەوە کە ھێزەکانی ئاسایش شکستیان بە ھێرشەکە ھێناوە.



