پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٣ی بەرەبانی ئەمشەو سێ چەکداری نەناسراو ھەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ھاووڵاتییەک لە کۆمەڵگای سمایل بەگ لە ناحیەی شوان و دەست و قاچی خاوەنی ماڵەکەیان بەستووە و لەسەربان جێیان ھێشتووە.

راشیگەیاند، چەکدارەکان دوای بەستنەوەی خاوەن ماڵەکە، ھاوسەری خاوەن ماڵەکەیان داوەتەبەر چەقۆ و کوشتوویانە و دواتر ھەڵاتوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری کوردسات نیوز لە پۆلیسی ناوچەکەوە دەستیکەوتوون، گوماندەکرێت رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویدا بێت، چونکە ھەفتەی رابردووش تەقە لە ئۆتۆمبێلی ھاوسەری ئەو ژنە کراوە.