بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمارکرد کەوا کچەکەی دیارنەماوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد، دەرکەوت بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکیەوە لە تیکتۆک کچەکە ماڵی بەجێھێشتووەو لەترسا ھەڵھاتووە .

راشیگەیاندوە، پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە ڤیدیۆکەیان بڵاو کردبوەوە، دواتر لە ماوەیەکی کەمدا کچە ونوبوەکە دۆزرایەوەو دەرکەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن ٥ تۆمەتبارەوە فڕێندراوەو لەناو شوقەیەکدا دەستبەسەرکراوەو دەستدرێژی کراوەتەسەر، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی لەو تاوانە بەردەوام بووە تا توانراوە ھەموو تۆمەتبارەکانی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن .

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٣٠ لەیاسای سزادانی عیرقی ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا، ھەروەھا بە بڕیاری دادوەریش کچەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ چارەسەری پزیشکی و پشکنینی پێویست لەوبارەیەوە.