رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، لقی سێی دادگای تاوانەکانی ئیلام سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر نیگار داودی تەمەن ١٩ ساڵ سەپاند، ئەو سزایە بە تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی گشتی و پڕوپاگەندە دژی حکومەت لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەریدا سەپێندراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نیگار داوودی پێشتر دوو جار دەستگیرکراوە و جارێک بێتاوان دەرچووە و جاری دواتر بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن دوای یەک مانگ لە دەستگیرکردنی ئازاد کرا.