جەبار گۆران: دوای سەری ساڵ بەھای دینار دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی
کوردسات نیوز
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای سەری ساڵ بانکی ناوەندی عێراق ژمارەیەک رێکار دەگرێتەبەر بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دیناری عێراقی، ھەروەھا پلاتۆڕمێکیشی دروستکردووە و دوای سەری ساڵ دەکەوێتەکار کە رێگری دەکات لە بردنەدەرەوەی نایاسایی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.
ئەمڕۆ بەھای دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٦٠ ھەزار دینار، ئەوەش نزمترین بەھایە لە مێژووی چاپی نوێی دیناری عێراقیدا.