دانا محەمەد، وتەبێژی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە شەوی رابردووەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەھۆی ناجێگیری کەش و ھەوا و تەم راگیرابوون، لە دوای سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆشەوە گەشتەکان دەستیانپێکردەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و ھەولێر و سلێمانی، بەھۆی ناجێگیری کەش و ھەوا  و تەمومژێکی زۆر، بە شێوەی کاتیی گەشتەکانیان راگرتووە و دوای ئاساییبوونەوەی کەش و ھەوا و نەمانی تەم گەشتەکانیان دەستپێکردوەتەوە.