پەرلەمانتارانی "ھەدەپە" لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا مانگرتنیان راگەیاند
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
"تەیب تەمەل"جێگری ھاوسەرۆکانی گشتیی ھەدەپە ڕایگەیاندوە، گۆشەگیری لە ئیمراڵی گۆڕاوە بۆ فۆرمی ئیدارەی تورکیا، دەمێکە داوا دەکەن کێشەکان بە چارەسەر و دیالۆگ و ڕێگەی دیموکراسی چارەسەر بکرێن. بەڵام نزیکەی دوو ساڵە گرنگترین ئەکتەری چارەسەریی گۆشەگیر کراوە، ماوەی دوو ساڵە ھەموو خەڵکی تورکیا دەیانەوێت پارێزەر و بنەماڵەکەی لەگەڵ "ئۆجالان" و زیندانییەکانی تر یەکتر ببینن، بەڵام رێگەیان پێنادرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانتارانی"ھەدەپە"لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا مانگرتنیان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر"عەبدوڵا ئۆجالان"رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە"دەستپێکرد، بەڵام پۆلیسی ئەو وڵاتە چالاکییەکەی قەدەغەکرد، پەرلەمانتارانیش چالاکی مانگرتنەکەیان گواستەوە بۆ بەردەم پەرلەمانی تورکیا.