"کەنعانی" لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا وتی، سیاسەتیان بەرامبەر سعودیە و دانوستانەکان روونە و پەیوەندییەکانیان لەبەرەوپێشچووندایە. وتیشی، تائێستا پێنج خولی دانوستان لەنێوان تاران و ریاز بەڕێوەچووە بە نێوەندگیری عێراق لە "بەغداد"، زەمینەسازیش ھەیە بۆ بەستی خولی شەشەم، بەڵام ھێشتا وادەکەی دیارینەکراوە. 

سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیش "کەنعانی" وتی، ھەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بەو رێککەوتنە دووفاقی تێدایە و رێکارەکانی بنیاتنەر نین و گەیشتن بە رێککەوتن دوادەخات. وتیشی تائێستا رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر مێزی گفتوگۆیە و ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن ھەیە. 

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانیش وتی، ھەندێک لە وڵاتانی رۆژئاوا ھەڵەیان کرد لە پشتیوانیکردنی خۆپیشاندەران.