پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تەنھا ژنێک لەو ماڵەدا بووە کە ناوی مرواری بووە و تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە، بەھۆی لێچوونی غازەوە ماڵەکەی تەقیوەتەوە و خۆشی سوتاوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە سلێمانی. 

شایەتحاڵانی رووداوەکەش دەڵێن، گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر بەھێز بووە و وایانزانیوە بۆردومانە، زیانیش بە چەند ماڵێکی تر کەوتووە.