سەرۆکی یەکێتیی ڕاشیگەیاند ، جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە خوشک و برا مەسیحییەکانم پیرۆز دەکەم و ھیوای دڵخۆشی و کامەرانیتان بۆ دەخوازم. تەبایی و پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان مێژوویەکی درەوشاوەی ھەیە، مەسیحییەکانیش وەک پێکھاتەیەکی رەسەنی وڵاتەکەمان رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە قووڵکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەییدا بینیووە.

ئاماژەی بەوەشکرد ، ھەر بۆیە ئەم جەژنە پیرۆزە لەگەڵ خوشک و برا مەسیحییەکانمان بەرز رادەگرین و ھەموومان بەھیواوە بەرەو داھاتوویەکی گەشتر ھەنگاو دەنێین.