دادگای تاوانەکانی شنۆ سزای زیندانی بەسەر شەش خۆپیشاندەردا سەپاند
ڕێبوار
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شنۆ بەتۆمەتی تێکدادانی ئاسایش و رووبەڕووبونەوەی ھێزە ئەمنییەکان، سزای ١٨ ساڵ وشەش مانگ زیندانی بەسەر شەش خۆپیشاندەردا سەپاند،سزادراوەکانیش بریتین لە (ئیحسان سەفایی فەڕ، محەمەد پەیغامی، فەخرەدین خۆش خاھش، فەرھاد کازمی، خالید دەشتی و عەبدولڕەحیم گۆران ئاباد).
بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، رۆژی ھەینی ( پژمان یاسەمی) تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی پارێزگای ئیلام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رفێنراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.