لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ٣٩ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون
ڕێبوار
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، لە ١٦ی ئەیلول تاکو ٣٠ی تشرینی دووەم، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لانی کەم ٣٩ رۆژنامەنوس و کارمەندی دەزگاکانی راگەیاندنیان دەستگیرکردووە.
ھاوکات بە پێی راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا، لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان ١١٦ نوسەرو رۆژنامەنوس و ھونەرمەند دەستگیرکراون یاخود رووبەرووی ئەشکەنجەو لێدان بوونەتەوەو تا ئێستا چارەنوسی ژمارەیەکیان نادیارە.
کەناڵی ( سی ئێن ئێن)ی ئەمریکیش بڵاویکردەوە، ٤٣ کەس کەلە نێویاندا ئەمیر ناسر ئازادانی یاریزانی ناسراوی تۆپی پێ ھەیە، مەترسی ئەوەیان لەسەرە بەمنزیکانە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەربچێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان دوو ھاووڵاتی کوردی لە تاران و کەرەج لە سێدارەداوە، ئەوەش ناڕەزایی و کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.