لە پشووەکانی سەری ساڵدا سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی ٢٤ سەعات کراوە دەبن
ئاکار
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووەکاندا جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بە تیشکی شێرپەنجەیی و سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە کراوە دەبن و بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە شێوەی ئێشکگر.
تەندروستی سلێمانی داواش لە ھاووڵاتیان دەکات لەکاتی بوونی ھەر حاڵەتێکی کتوپڕدا، دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە ١٢٢ بکەن.
لە رۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ تا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی رەسمییە.