فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە خورماتوو بۆردومان کرد
ئاکار
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
د. حەسەن زەین عابدین، قائیمقامی قەزای خورماتوو بە کوردسات نیوزی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندەکانی (بیر ئەحمەد و بستاملی) لە رۆژئاوای قەزای خورماتوو بۆردومان کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا ئەو تیرۆریستانەی داعش چەند جارێک شوانیان لەو ناوچەیە رفاندووە و پەلاماری سوپای عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبیان داوە و لە ناوچەی حەمرینیش جموجوڵیان ھەبووە.



