تەرمی کۆچبەرێکی تر لە نزیک دوورگەی ئێڤیای یۆنان دۆزرایەوە
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
(شێخ حسێن حەمەسالح) نوێنەری دەزگای لوتکە بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، تیمەکانی یۆنان تەرمی کۆچبەرێکی تریان لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی ئێڤیا دۆزیوەتەوە کە لە رەگەزی نێرە و تا ئێستا ناسنامەی دیار نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی ٢ی ئەم مانگە یەختێک بە ٦٨ کۆچبەرەوە لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی ئێڤیا ژێرئاوکەوت کە تا ئێستا ١٢ کۆچبەریان رزگارکراون و ٢٧ تەرمیش دۆزراونەتەوە، چارەنوسی ٢٩ کۆچبەری تریش نادیارە.
ھەروەھا یەختەکە ٨ کوردی تێدابووە کە تا ئێستا دوانیان رزگارکراون و تەرمی دوانیشیان دۆزراوەتەوە و چارەنوسی چوار کۆچبەریان نادیارە.