نەسروڵا رەشنودی، لە وەڵامی پرسیاری کوردسات نیوزدا رایگەیاند، ئەو ھێرشەی کرایە سەر بەشار فایەق بە ھیچ شێوەیەک ئاڕاستەکراو نەبووە.

بەشار فایەق خوێندکارێکی خەڵکی بەردەڕەش چەند رۆژ پێش ئێستا لە شاری ئەھوازی ئێران لەلایەن چەند کەسێکەوە درایەبەر چەقۆ و دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە تەرمەکەی گەیەنرایەوە ھەرێم و لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا