سۆزان مەنسور: لە ٢٠٠٣ەوە خانەقین مافی خۆی لە بودجەی عێراق وەرنەگرتووە
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
سۆزان مەنسور" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لە ٢٠٠٣ەوە خانەقین مافی خۆی لە بودجە وەرنەگرتووە و داوایکردووە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو قەرەبووبکرێتەوە.
"سۆزان مەنسور" بە کوردسات نیوزی راگەیاند، خانەقین پێویستی بە پڕۆژەی تەندروستی و رێگەوبان و پەروەردە ھەیە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە بودجەی عێراق مافی خۆی وەرنەگرتووە، داواشیکردووە لە پڕۆژە یاسای نوێی بودجەدا خانەقین قەرەبووبکرێتەوە و ژمارەی دانیشتووانی ئێستای لەبەرچاو بگیرێت
".