جارێکی دیکە لە ھەولێر مۆڵێک گۆرانی بەسەر سەدام حسێن لێدەدات
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، رووداوەکە سێ رۆژ پێش ئێستا روویداوە و ئەو مۆڵە سزای خۆی وەرگرتووە و داخراوە، چونکە گۆرانییەکی تایبەت بە سەرۆکی رژێمی بەعسی لەناوچوو لێداوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ خاوەنی مۆڵەکە کراوە.
راشیگەیاند، خاوەنی مۆڵەکە عەرەب نییە، بەڵکو خەڵکی باکووری کوردستانە و دوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوتووە، کە گۆرانیەکە لە یوتیوب لێدراوە و نەخوازراوانە چووەتە سەر ئەو گۆرانیە، کە پیاھەڵدانە بە سەدام حسێن.
ئەوە جاری یەکەم نییە، لە شاری ھەولێر گۆرانی تایبەت بە سەرۆکی رژێمی بەعسی لەناوچوو لێبدرێت، پێشتر و لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو ھۆتێلێک بەھۆی لێدانی گۆرانیەکی تایبەت بە سەدام حسێن داخرا.