سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبووەوە
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری ھەولێر لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبوویەوە.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا کە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند تاوتوێی چەند پرسێکی "گرنگ"ی پەیوەست بە رەوشی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی کرا.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی نیگەرانییەکانی یەکێتی لە سیستمی حکومڕانی ھەرێم و پرسی دەستگیرکراوانی بادینان و ئازادی رادەربڕین لە ھەرێمی کوردستان.