رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی سنە و تاران و مەریوان بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر لە ھێزی سەربە حکومەتی ئێران لە شاری سەقزەوە بەرەو مەریوان بەڕێکەوتوون. 

ھاوکات یەکێک لە بریندارەکانی شاری مەھاباد کە پیاوێکە و لە توندوتیژییەکاندا بریندارکرابوو، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان لە شارە کوردییەکان دەستگیرکراون. 

لەلایەکی ترەوە، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ لێپرسراو و پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیا پەیامێکیان ئاڕاستەی "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران کردووە، بۆ ھەڵگرتنی کۆت و بەندەکان لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت و ئازادکردنی چالاکوانانی بواری تەکنەلۆژیا، کە لەچەند ھەفتەی رابردوودا دەستگیرکراون.