سەبارەت بە رووداوی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە جەزائیر، کە خەڵکی رۆژئاوای تێدا بووە، "مەزڵوم عەبدی" وتی، ئەو رووداوە کارەساتە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داوادەکات ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ داھاتوویەکی باشتر بۆ دانیشتووانی ناوچەکە. 

وتیشی، ھەموو ھەوڵێکدەدەن بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەو جۆرە و بەدواداچوون بۆ تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

"مەزڵوم کۆبانی" داواشی لەو سورییانە کرد کە گیریانخواردووە بگەڕێنەوە، بەڵێنیشیدا بە پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکاری و ھاوکارییەک بۆ گرەنتیکردنی گەڕانەوەیان.