یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە نوقمبوو
کەژان
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رەنج پشدەری رۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کوردن لە تورکیا بەڕێکەوتووە بەرەوە یۆنان، پاشان لە نزیگ دوورگەی کاریستۆس گیریانخواردووە و داوای بەھاناوەچوونیان کردووە، بەڵام لە ئەنجامدا یەختەکەیان وەرگەڕەواوە.
وتیشی، زۆرینەی سەرنشینانی یەختەکە ژن و منداڵن و تائێستا توانراوە تەنھا نۆ کۆچبەر لەلایەن ھێزی دەریاوانی تورکیاوە رزگاربکرێن و کۆچبەرەکانی دیکەش بێسەروشوێنین و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست و باکوری خۆرئاوای ئەفریقا لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیانلەدەستداوە.