ئازاد حەمەئەمین: داوامان لە سامانە سروشتییەكان كردووە پێداچوونەوە بە نرخی نەوتدا بكەن
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ئازاد حەمەئەمین رایگەیاند، لە ڕێگەی پەرلەمانتارانی بازنەی سلێمانی نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە و بڕیاربوو پێش كۆتایی مانگی 10 زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بنێرێتە سلێمانی و دابەشبكرێت، بەڵام كێشە لە نرخی نەوتدا هەیە و حكومەتی عێراق ساغنەبووەتەوە لەسەر نرخی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا.
سەبارەت بە نرخی نەوتی حكومەتی هەرێمیش كە بە 103هەزار و 500 دینار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، نوسراویانكردووە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كە پێداچوونەوە بكەن بەو نرخەدا.