وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە ٢ی ١١ەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا ٢٣ی مانگ  دەخایەنێت.

لە رۆژانی سەرەتاشدا وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و دارایی و ئابوری و ناوخۆ دابەش دەکرێن و دوایین شوێنیش کە مووچەی پێدەدرێت، خانەنشینی پێشمەرگەیە کە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ١١ی بۆ دیاری کراوە و بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ کۆتایی دێت.