کارەبای ھەرێم: ھەرزانترین نرخی کارەبا لە ھەموو جیھاندا لە ھەرێمە
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ئومێد ئەحمەد بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، پێشتر بەھۆی قەیرانی دراییەوە فشاریان نەکردووە بۆ وەرگرتنی قەرزی کارەبا، بەڵام لەئێستادا وەزارەتی کارەبا خەرجیەکانی زۆر بووە و لە ٢٠٢١ یشەوە سودمەندنەبووە لە ھیچ بڕە پارەیەکی وەزارەتی دارایی و تەنھا سەرچاوەی دارایی داھاتی خۆیەتی، بۆیە ناچارن قەرزەکان کۆبکەنەوە.
ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێچەوانەی ھەموو ستانداردەکانی جیھان لە وەرزی زستاندا، لە ھەرێم وزەی کارەبا بەکاردێت بۆ ئامێرەکانی خۆگەرمکردننەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم راشیگەیاند، پارەی کارەبا زۆر نییە و ھەموو کەس لە توانایدا ھەیە پاکتاوی بکات، چونکە ھەرزانترین نرخی کارەبا لە ھەموو جیھاندا لە ھەرێمی کوردستانە و یەک کیلۆ وات بۆ ماڵان بە (٢) سەنتە.