بەشدار حەسەن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی ١٠ رۆژە شێروان شێروانی لە زیندان بێسەروشوێن کراوە و تائێستاش چارەنووسی نادیارە و ھەموو جۆرە پەیوەندییەکی لێ قەدەغەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە چەندەمین جارە شێروان شێروانی سزابدرێت و پێشتریش بەھۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگییەوە چەند رۆژێک خرایە زیندانی تاکەکەسییەوە.

شێروان شێروانی لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە دەستگیرکراوە و بۆ ماوەی شەش ساڵ سزا دراوە، دواتر ٥٠%ی سزاکەی کەمکرایەوە و بەم پێیەش دەبوو بەپێی ئازادکردنی مەرجدار سەرەتای ساڵی داھاتوو ئازادبکرێت، بەڵام دادگا رەتیکردەوە ئازادکردنی مەرجدار بیگرێتەوە.