رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان وەک مھاباد و بۆکان و سەردەشت و پیرانشار و سەقز و دیواندەر و سنە و مەریوان و رەوانسەر بەردەوام بووە، کە بەھۆیەوە توندوتیژی لێکەتووەتەوە.

ھەر شەوی رابردوو، خۆپیشاندەرێک بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراوە کە مێردمنداڵە و ژمارەیەکی تریش رفێندراون، کە بە تەنھا لە گوندێکی بۆکان ١٦ کەس لەلایەن ھێزەکانی حکومەتەوە رفێندراون. 
ھاوکات ژمارەیەک لە ژنە دیارەکانی جیھان لە ١٤ وڵاتەوە، کە لەنێویاندا "ھیلاری کلنتۆن" و ""ئۆپرا" و "میشێل ئۆباما"یان تێدایە، داوایانکردووە ئێران لە لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مافی ژنان دەربکرێت، چونکە پێشێلکاری گەورە بەرامبەر ژنان و کچانی ئێران کراوە.