لە قەزای خەبات چەند چەکدارێک ھەڵیانکوتایە سەر ماڵێک
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەعات ١:٣٠ خولەکی شەوی رابردوو، چەند چەکدارێک ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ھاووڵاتییەک لە قەزای خەبات، بەڵام ھاووڵاتییەکە لە دەستی چەکدارەکان رایکردووە و چووەتە ماڵی باوکی کە دراوسێیانە.
پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند، چەکدارەکان بە ئاڕاستەی ھاووڵاتییەکە تەقەیانکردووە و فیشەک بەر دایکی کەسەکە کەوتووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی تاوانەکە و گەیشتن بە ھۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.