دەروێش شەنگالی، چالاکوان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆردومانەکە سەعات ٣:٤٥ دەقیقەی ئێوارە  لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئەنجامدرا و خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی ئێزیدیخانی کردە ئامانج. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبوو، تەنھا خاڵی پشکنینەکە زیانی ماددی بەرکەوتووە.

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تەنھا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تورکیا پێنج جار سنوری قەزای شەنگالی بۆردومان کردوە و ترس و دڵەڕاوکێی لە ناوچەکە دروست کردوە.