وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە پارێزگای ھەولێر  ٣ خوێندنگای ١٨ پۆلی و یەک خوێندنگای نۆ پۆلی و یەک باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە، دوو خوێندنگای تری ١٢ پۆلی و شەش پۆلیش لە قۆناغەکانی کۆتایی کارکردندان.

ھەروەھا  لە پارێزگای سلێمانی خوێندنگایەکی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە. 

لە پارێزگای دھۆکیش بەردی بناغەی دوو خوێندنگای ١٨ پۆلی و لە پارێزگای ھەڵەبجەش بەردی بناغەی خوێندنگایەکی ١٢ پۆلی دادەنرێت. 

بە پێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، لە پارێزگای ھەولێر بەردی بناغەی  حەوت خوێندنگای  نوێ دادەنرێت کە بریتین لە شەش خوێندنگای ١٨ پۆلی  و خوێندنگایەکی نۆ پۆلی.