بە تەقەی سوپای پاسداران هاووڵاتییەکی هەرێم لە رۆژھەڵات گیانی لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
"شاھۆ عوسمان" قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سێ ھاووڵاتی خەڵکی گوندی مەروێ بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەیەک لە رێگەی چۆمانەوە سەردانی گوندی چۆمانی رۆژھەڵاتیان کردووە، بەھۆی ئەوەی ئەو سنورە ھیچ مەرزێکی رەسمی نییە، لەلایەن ھێزەکانی سوپای پاسداران تەقەیان لێکراوە.
وتیشی، بەھۆی تەقەکانەوە ھاووڵاتیەک گیانی لەدەستداوە و سێ ھاووڵاتی تریش برینداربوون و لە نەخۆشخانەکانی ھەرێم چارەسەریان بۆ دەکرێت.
قائیمقامی قەزای شارباژێڕ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پاسەوانی سنوری ھەرێم و ئاسایشی باسنێ و چوارتا و بەشی پۆلیسی شارباژێڕ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.