سەدر: ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان داواکاری گەلە و بژاردەیەکی دیکە نییە
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢٢
موقتەدا سەدر
موقتەدا سەدر داواش دەکات پاڵپشتی بن بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و پاشکۆیەتی و کاربکەن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پڕۆسەی سیاسی کە زیانی بە پەرستش و وڵات گەیاندووە، سەدر بانگھێشتیان دەکات بۆ کاری جددی و دوورکەوتنەوە لە گفتوگۆی بێ ئەنجام و جەخت دەکاتەوە لەوەی عێراق پێویستی بە کردار ھەیە نەک گوفتار.
سەدر دەشڵێت با ھەمووان بزانن شۆڕشگێران بەردەوام دەبن لە شۆڕشەکەیان تاکو بەدیھێنانی ئامانجەکەیان و ھەرگیز سازش ناکەن، چونکە ئەوە چانسی یەکەم و کۆتاییە. ئاشکرایکردووە، داواکاری ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران داواکاری گەل و سیاسی و دەستەبژێرەکانە و ھیچ بژاردەیەکی دیکە نییە ئەوەش دەمی ھەموو گەندەڵکارانی داخستووە.



