زانكۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی یەكپۆشی جێبەجێ دەكات
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢٢
"د. کامەران یونس"سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ سیستمی یەکپۆشی جلوبەرگی خوێندکاران لە ھەموو کۆلێژەکانی زانکۆ جێبەجێ دەکەن، وتیشی، دوو ڕەنگی جلوبەرگی"رەساسی و سپی لەگەڵ ڕەش و سپی"یان بۆ خوێندکاران دیاریکردوە، کۆلێژەکانیش ئازادن کام رەنگ ھەڵدەبژێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمی یەکپۆشی بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتییە، ھەروەھا ھۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی بنەماڵەی خوێندکاران.