شێرزاد رەشید کاکە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ناڕەزایی خوێندکارانی بەشی زانستی لە کەرکوک وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە لیژنەیەکی وەزاری پێکبھێنێت و سەردانی شاری کەرکوک بکات بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دانانی بابەتی تەرککراو لە پرسیارەکانی وانەی کیمیا لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی.

وتیشی، بڕیارە لیژنەکە لە رۆژانی داھاتوودا سەردانی کەرکوک بکات و نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمیش بەشداربێت، دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ خوێندکاران و کەسوکاریان و رای گشتی بڵاودەکەنەوە.