عەمار حەکیم: گۆڕانکارییەکان دەبێت لە ڕێگەی دەستور و یاساوە بێت
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە.
عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆی لایەنەکان لەژێر چەتری نیشتمانی و بەرژەوەندی نەتەوەییەوە بێت.
جەختیشدەکاتەوە لەوەی گۆڕانکاری و چاکسازی دەبێت لە ڕێگەی دەستور و یاساوە بێت.
عەممار حەکیم داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرپرسیاربن بەرامبەر ڕەوشی ئێستای عێراق و ئاشکرای دەکات، پێویستە سیستەمی سیاسی ڕێوشوێنەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری لەناوخۆدا ئەنجامبدات.