راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردەوە، ١٦ بەنزینخانەی تر لەھەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەولێر سزادراون، رێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. 

تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان راسپێردراون، جگە لەتوندکردنی رێکارەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران، پشکنینی بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە.

لەسەرەتای مانگی ٦ەوە تا ئێستا، ١٨٨ بەنزینخانە لە ھەولێر سزادراون، هەشت بەنزینخانە بەھۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالێتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بووە بە ھاووڵاتیان ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.